ئادار 07, 2019 16:54 Asia/Tehran
  • داخوازی گوترێش بۆ پاڵپشتی کردن لە مافی ژنان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، خوازیاری پەرەی هەوڵ وتەقەللا بوو لەپێناو پاڵپشتی کردن لە مافی ژنان و ڕۆڵی ئافرەتانی جیهان لە پلەی بەڕێوە بەرایەتی دا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شین هووا ، ئانتۆنیۆ گوترێش ، لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەشتەمی مارس ڕۆژی جیهان ئافرەت  ڕایگەیاند : دادگەری جنسیەتی ودانی مافی ژنان بۆ پشکەوتنی جیهانی لە بواری ئاشتی وئەمنیەت ، مافی مرۆڤ وگەشەی پاوەجیی ، مژارێکی بنەڕەتیە کە دەبێ سەرنجی زۆرتری پێ بدرێت. سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پیداگری کرد: بیروهزری دادپەروەرانە ، ئافراندنی بیرمەندانە ونەوژەن کردنەوە بۆ گوڕان ، درۆشمی ڕۆژی جیهانی ژن لە ساڵی ٢٠١٩یە. گوترێش لە پەیامی خۆیدا ڕایگەیاند : بڕیاردەران لەبوارگەلێکی وەک گەڵاڵەڕێژی شاریی، ڕێگا وبان وگواستنەوە وخزمەت گوزاری گشتیی دەتوانن ئاستی ئامادە بوونی ژنان بەرزبکەنەوە، لە ئازاری جنسی وتوندوتێژی لەدژی ژنان پێشگیری بکەن وکوالیت وچۆنیەتی ژیانی هەموان باشتر بکەن .

سەرپەیڤ