ئادار 20, 2019 12:58 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی یەکەم تاقم لە قوربانیانی پەلامارە ترۆریستییەکەی نیوزیلەند

ڕێوڕەسمی نێژران و ئەسپەردەکرانی یەکەم تاقمی قوربانیانی پەلامارە ترۆریستییەکەی ئەم دواییەی سەر مزگەوتەکانی نیوزیلەند، ئەمڕۆ چوارشەممە بەئامادەبوونی ژمارێکی زۆر لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی ئەو وڵاتەو ئوسترالیا بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا لە میدیاکانی نیوزیلەند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکەم رۆژ لە ڕێوڕەسمی نێژرانی کوژراوانی ئەو پەلامارە ترۆریستییە تەرمی ژمارێک قوربانی ئەو ڕووداوە پاش بەڕێکران، لە گۆڕستانی the Memorial Park ی نیوزیلەند بەخاک سپێردرا.

ئەو ڕێوڕەسمە بەئامادەبوونی خێزانی قوربانیان، چەندین گرووپ لە موسڵمانانی نیوزیلەند و ئوسترالیاو ژمارێک لە خەڵکی نیوزیلەند لە شاری "کرایست چێرچ" بەڕێوە چوو.

"جاسیندا ئاردێرن" سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند بۆ دووهەم جار گەیشتە شاری کرایست چێرچی شاری شوێنی ڕوودانی پەلامارە ترۆریستییەکەو وێڕای هاوخەمیی دەربڕین لەگەڵ خێزانی قوربانیان ڕایگەیاند، تائێستا ماک و شوناسی سی کەس لە قوربانیانی ئەو پەلامارە ئاشکرا بووە.

نوێنەرانی پەرلەمانی نیوزیلەند بە گوێدان بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەگەڵ خێزانی قوربانیانی پەلامارە ترۆریستییەکەی ئەم دواییەی سەر مزگەوتەکانی شاری کرایست چێرچی ئەو وڵاتە، هاوخەمیان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، پەرلەمانی نیوزیلەند بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا کۆڕەکەی بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پێرۆز دەسپێکردو ئەندام پەرلەمانەکان بە گوێدان بە چەند ئایەتێک لە سورەتی بەقەڕە هاوخەمییان دەربڕی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی پەلاماری ترۆریستی سەر مزگەوتەکانی ئەو وڵاتە.

لە پەلاماری ترۆریستی رۆژی هەینی سەر مزگەوتەکانی لینوود و ئەلنور لە شاری کرایست چێرچی نیوزیلەند پەنجاو دوو کەس گیانیان لەدەست داو چل و حەوت کەسیش بریندار بوون.