ئادار 24, 2019 16:05 Asia/Tehran
  • مادۆرۆ : ئەمریکا سامانی بلۆکەکراوی ڤەنزۆئێلا بۆ ئەنجامدانی تیرۆرو کاری تێکدەرانە خەرج دەکا

سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا رایگەیاند، واشنگتۆن سەرچاوە داراییە بلۆکەکراوەکانی ڤەنزۆئێلا بۆ بەرەوپێش بردنی بەرنامەو پلانە تیرۆریستییەکانی دژبە خەڵکانی وڵاتەکەی بەکار دێنێ.

بەپێی راپۆری کەناڵی "هیسپان تی ڤی" ؛ "نیکۆلاس مادۆرۆ" لەنێو هەزاران کەس لە خەڵکی ڤەنزۆئێلا لەبەردەم کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە، وتی: بەملوێنان دۆلار داهاتی نەوتیی ڤەنزۆئێلا کە واشنگتۆن بەناوی بایکۆت و یان بەبیانووی دیکە دەستی بەسەرداگرتووە، بۆ بردنەپێشی بەرنامەو پلانە ترۆریستییەکان لەو وڵاتە کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.

مادۆرۆ وتی: ئەمریکا لەهەوڵی کوشتنی سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلایەو لەو بارەوە، "خوان گوایدۆ" ڕێبەری نەیارانی ئەو وڵاتە هاوڕێ بووە لەگەڵ ئەو ئامانجەی حکومەتی ئەمریکا.

گوایدۆ رۆژی یەکشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی رۆیتەرز، وتی کە ڕووخانی حکومەتی مادۆرۆ، نزیکە.

گوایدۆ ٢٣ی ژانڤییە خۆی بە سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا ناودێر کردو ئەمریکا دەسبەجێ ناوبراوی بەڕەسمییەت ناسی.

خەڵک و سوپای ڤەنزۆئێلاو هەروەها ژمارێک لە وڵاتانی جیهان، ئەو کردەی گوایدۆیان بە کودەتا لەدژ حکومەتی یاسایی ئەو وڵاتە لەقەڵەم داو لەگەڵیدا نەیارەتیان کرد.

سەرپەیڤ