ئادار 25, 2019 18:52 Asia/Tehran
  •  تاوتۆێی پرسی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لە نێوان تورکیاو ڕووسیا

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی : لە درێژەی سەفەرەکەی ئەم هەفتەیەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ وڵاتەکەی هەڵوەشیندرانی ڤیزا لە نێوان دوو وڵات یەکجاری دەبێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەری تەسنیم"مەولوود چاووش ئۆغلوو" بە ئاماژە بە سەفەری " سرگئی لاڤرۆف" لە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم حەوتەیە بۆ ئانکارا گوتی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٨ی مارچ لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای دوو وڵات لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتووێژ دەکات.

وتووێژەکان بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لە نێوان دوو وڵات دوای سەفەری یەک رۆژە"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕووسیا و دیدار لەگەڵ "ویلادیمیر پووتین" سەرۆک کۆماری  ئەو وڵاتە لە ژانڤییەی ڕابردوو بە بڕشتانە لە لایەن تورکیاوە پێو شوێندەگیردرێت.