ته‌مووز 04, 2019 12:29 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی بەربڵاو دژی ترەمپ ھاوکات لەگەڵ جێژنی سەربەخۆیی ئەمریکا

ھاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی ساڵگەڕی سەربەخۆیی ئەمریکا، واشێنگتۆنی پێتەختی ئەم وڵاتە شایەتی بەرپاکرانی ناڕەزامەندی دژی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، گروپی دژی شەڕی ئەمریکی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئاھەنگی ساڵگەڕی سەربەخۆیی لە چوارەمی ژوئیە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایانە بەرڕێوە دەبەن.

دەستەیەکی دیکەی ناڕازییانی سیاسەتە ژینگەییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لە ڕۆژی سێ شەممەوە بە خڕ بوونەوە لە بەردەم کۆشکی سپی داوای پیاداچوونەوە بە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تایبەت لە بواری ژینگە دەکەن.

ھەڵسوڕاوترین گروپگەلی ناڕازی لە واشێنگتۆن تاقمەکانی دژی شەڕ پێکی دێنن کە بڕیاری ھەڵکردنی باڵوێنی ترەمپیان داوە ھاوکات لەگەڵ وتاردانی لە واشێنگتۆن دا.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نێوخۆو دەرەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕەخنەی بەربڵاوی زۆردا بەرەوڕووەو زۆرێک لە ڕەخنەگرانیشی لەو باوەڕەدان کە سیاسەت و بەرنامەکانی بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی بشێوی و دووبەرەکی لەنێو کۆمەڵگای ئەمریکادا.

سەرپەیڤ