ته‌مووز 22, 2019 08:36 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە کاراکاس

زەریف سەر لە بەیانی شەممە بە کاتی خۆجێی بە مەبەستی بەشداری لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە نیۆیۆرک گەیشتە کاراکاس."محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی شەممە بە کاتی خۆجێی لە کاراکاس دیداری کرد لە گەڵ "نیکۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا.

"زەریف" و مادۆرۆ" لەو دیدارەدا سەبارەت بە ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی پێوەندیی دوولایەنە و پرس و بابەتی دیکەی دڵخوازی دوو ولایەن بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە کاراکاسی پێتەختی ڤەنیزۆئیلا، ڕاشکاوانە رایگەیاند: هاوکاری نێودەوڵەتی لە زۆرێک لە بوارەکاندا لەوان بازارگانیی ئازاد، ژینگە، دەسەڵاتدارێتیی یاسا، ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان و زۆر بواری دیکە بە شێوەیەکی بێ وێنە خەریکە زەبر دەبینێ.

زەریف بە ئاماژە بە ئەنجامی کارەساتباری شەپۆلی پێشووی یەکلایەنەخوازیی ئەمریکا لە سەرەتای دەیەی ٢٠٠٠ بریتی لە داگیرکاری، بێ بەزەیی بوون و توندڕەویی ڕەها، پێی داگرت لە سەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی یەکلایەنەخوازییەکانی ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە مەترسیی سیاسەتی بێ وێنەی خۆوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆیاندان، وتیشی: ئەمریکا لە پێناو تیا بردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، نەک هەر بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی بنپێ کردووە بەڵکوو ئەو وڵاتانەشی بایکۆت کردووە کە خۆیان بە ئەرکمەند زانیوە بەرامبەر بە مانەوە لەو ڕێککەوتنەدا.

دوای ئەوەی کە فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکیی یەکیەتی ئوروپا رایگەیاند لە کاتی نوشوستی هێنانی دانوستانی نێوان حکومەت و بەرهەڵستکارانی ڤەنزۆئێلا ، کاراکاس بایکۆت دەکات ، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ئەم وڵاتە گوتی: مۆگرینی دەیهەوێ بە لێدوانەکانی خۆی لە بارەی دانوستانی ئاشتی نێوان حکومەت و بەرهەڵستکارانی ڤەنزۆئێلا گوشار بێنێ بەڵام ئەم لێدوانانە پڕ شورەیی و نامەنتقین .

نوێنەرانی حکومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێلا و بەرهەڵستکارانی ئەم وڵاتە رۆژی پێنجشەممە رایانگەیاند لە دانوستانەکانی خۆیاندا لە دورگەی باربادوس بۆ چارە سەریی قەیرانی ڤەنزۆئێلا پێشکەوتنیان بووە .

هەروەها زەریف بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەی پێشەوەی خۆڕاگری بەرامبەر بە سیاسەتی یەکلایەنەخوازیی نوێی ئەمریکایە، وتیشی: خۆوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ڤەنیزۆئیلا لەوان لە ڕێگای پەرە پێدانی هەوڵەکانی هاوپێوەند بە کودتای سەربازی لە مانگی ئاپریلی ڕابردوو نموونەیەکی دیکە لە کردەوە و ئاکاری دوژمنکارانە و نیازناپاکانەی ئەمریکایە.

وەزیری دەرەوەی  ئێران بە ئاماژە بەوەی کە جم و جۆڵی نایاسایی ئەمریکا، خەریکی پەرە پێدانی ناپاوەجێی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە، پێی داگرت: ژمارێک لە ڕژێمە عەرەبەکان کە هاوڕێیەتی پیلانەکانی ئەمریکا دژ بە  گەلی فەلەستین دەکەن، نەک هەر خەیانەت بە فەلەستینییەکان دەکەن بەڵکوو ئاشتی و ئاسایشی سەرانسەری ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.

زەریف پاش ڤەنیزۆئیلا بە مەبەستی دیداری دوو لایەنە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای نیکاراگۆڤا و بولیڤیا سەردانی ئەم دوو وڵاتەی ئەمریکای باشوور دەکات.

 

 

 

 

سەرپەیڤ