ئاب 01, 2019 15:08 Asia/Tehran
  • چەواشەکاریی مایک پەمپێئۆ  لەپاش بایکۆت کرانی زەریف

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کرد کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامێرێکە بۆ بەھێز کردنی سیاسەتەکانی تێکدەرانەی تاران.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی تاران دوابەدوای بایکۆتی وڵاتەکەی دژی موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، بانگەشەی کرد، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەس ئامێرێکی دیپلۆماسیانەیە بۆ بەھێز کردنی سیاسەتەکانی تێکدەرانەی ئەم وڵاتە.

مایک پەمپێئۆ  بانگەشی کردووە کە گوایە تەریک کەوتنەوەی دیپلۆماسیانەی ئێران ھەروا ھەتا دەست ڕاگەییشتن بە ڕێککەوتنێکی ھەمە لایەنە کە ببێتە ھۆی ڕاگیرانی ھەڕەشەو مەترسییەکانی ئێران، بەردەوام دەبێت.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی ئەوەشی کردووە کە زەریف سەرەکی ترین پاسادەری سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە درێژەی ڕاهاتنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە بایکۆت کردن، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی تاران ناوی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستەنێو پێڕستی ناوی بایکۆتکراوەکانەوە.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوای ئەوە هەڵگیراوە کە کە زەریف لە گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکا لەگەڵ کۆمەڵێک لە میدیاکانی ئەمریکی دیمانەیەکی تایبەتیی ئەنجام دا.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران پێشتر لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بایکۆتکرانی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە ڕایگەیاند بوو کە: تەنیا کاریگەری و لەوانەشە تەنیا ئامانجی دانانی ناوی لەنێو پێڕستی بایکۆتەکاندا بەرتەسک کردنەوەی لە ڕووی پەیوەندی گرتنەوە بێت.

 

سەرپەیڤ