پێدانی مافی پەنابەری بە پزیشکی تاوانباری عراقی لە لایەن بەریتانیاوە
ئه‌و پزیشکه عیراقییه‌ی که تۆمه‌تبار بوو به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له سه‌رده‌م سه‌دام حسێن سه‌رۆکی پێشووتری عیراق، له وڵاتی به‌ریتانیا مافی په‌نابه‌ری پێدرا.
رۆژنامه‌ی تێلێگرافیی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه که پزیشکێکی عیراقی که تۆمه‌تبار بوو به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له سه‌رده‌م سه‌دام حسێن سه‌رۆکی پێشووتری عیراق، له‌لایه‌ن دادگاوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتی به‌ریتانیا درا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌که، ئه‌و پزیشکه که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه، تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و له زیندانه‌کانی عیراق له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا چاره‌سه‌ری ئه‌و زیندانییانه‌ی کردووه که ئه‌شکه‌نجه دراون بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌شکه‌نجه بدرێن.
ئه‌و پزیشکه که له ئێستادا ته‌مه‌نی 54 ساڵه دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدا بووه، یان چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و زیندانییانه‌ی ئه‌شکه‌نجه دراون تا به‌رگه‌ی زیاتری ئه‌شکه‌نجه‌دان بگرن، یان ده‌ستبه‌رداربوونیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه له زیندانه‌کاندا گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه داواکه‌ی بۆ مافی په‌نابه‌رێتی ره‌تکراوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به سه‌دام حسێن کاری کردووه، به‌ڵام دواجار دادگایه‌کی پێداچوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا بڕیاری دا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانییانی دابێت یان به‌شداربووبێت له ئه‌شکه‌نجه‌دانیان.
رۆژنامه‌ی "the telegraph" ده‌ڵێت: "پزیشکی ناوبراو له کانوونی یه‌که‌می 1995 عیراقی به‌جێهشتووه و رووی کردووه‌ته لیبیا، دواتر له کانوونی دووه‌می 2000دا چووه‌ته به‌ریتانیا و تا 2007 چاوه‌ڕوانی کردووه به‌ر له‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی پێشکه‌ش بکات".