ئه‌یلوول 09, 2019 08:02 Asia/Tehran
  • فەرانسا: کاتی برگزیت ناخرێتە دواوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەورووپا ئامادە نییە مۆڵەتی بریتانیا بۆ کشانەوە لەم یەکێتییە درێژ کاتەوە.

(ژان ئیو لۆدریان) دوێنێ لە وتووێژێکدا لەگەڵ (ڕادیۆ ئەورووپا_ وان) وتی:یەکێتیی ئەورووپا ئامادە نییە مۆڵەتی بریتانیا بۆ کشانەوە لەم یەکێتییە درێژ کاتەوەو ئەم وڵاتە هەتا 31 ئۆکتۆبەر دەرفەتی هەیە لە یەکێتیی ئەورووپا بکشێتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسا وتیشی: ئەمە بەڕاستی جێی نیگەرانییە و بریتانیا دەبێ پێمان بڵێ کە داوای چی دەکات، چونکو بڕیار نییە هەر سێ مانگ جارێک مۆڵەتی برگزیت درێژ بکرێتەوە.

نەیاران لە بریتانیا هەروا لە هەوڵی ئەوەدان کە بوریس جانسۆنی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ناچار کن بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی برگزیت لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا وتووێژ بکات.

جانسۆنیش ڕایگەیاندووە کە ئامادە نییە پەسەندکراوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئەعیان سەبارەت بە وەدواخستنی کاتی ڕاپەڕاندنی برگزیت قەبووڵ کات.

سەرپەیڤ