تشرینی یه‌که‌م 24, 2019 08:04 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی چین لە ئەمریکا سەبارەت بە ڕانەپەڕاندنی ئەرکە نێونەتەوەییەکان

وەزارەتی دەرەوەی چین لە ئەمریکا لە بەر ڕانەپەڕاندنی ئەرکە نێونەتەوەییەکانی ڕەخنەی گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەمریکا وێڕای ڕەت کردنەوەی داخوازیی دەرکرانی ڤیزە بۆ کاربەدەستانی گەردوونی چین بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی گەردوونگەڕی لە واشێنگتۆن ئەرکە نێونەتەوەییەکانی خۆی بەجێ نەهێناوەو ڕێگر بووە لە بەردەم ئاڵووێرو هاوکارییە نێونەتەوەییەکان.

لە ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی چین دا هاتووە: ئەمریکا دەرکردنی ڤیزە بۆ کاربەدەستانی گەردوونیی چینی کردووەتە ئامێرێک بەمەبەستی گوشار خستنە سەر پیکەن.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین پێشی داگرتووە: چین لەو بەشدارە گرینگانەی کۆنگرەی نێونەتەوەیی گەردوونگەڕییە و هەموو ساڵێک شاندێک بۆ ئەم ڕووداوە گرینگە ڕەوانە دەکرێت.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین وێڕای ئاماژە کردن بە دەستپێکی چالاکییەکانی کۆنگرەی نێونەتەوەیی گەردوونگەڕی لە واشێنگتۆن  داوای لە ئەمریکا کرد کە هەڵوێستی دوژمنکارانەی دژی چین وەلا بنێت.

سەرپەیڤ