تشرینی یه‌که‌م 31, 2019 18:15 Asia/Tehran
  •  ڕەخنە گرتنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسالە کردەوەکانی  ئەمریکا و تورکیا

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەکردەوەکانی ئەمریکا و تورکیا بەرامبەر سوریا ڕەخنەی گرت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس،ژان-ئیولوودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەکۆری نوێنەرانی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە کردەوەکانی ئەمریکا و تورکیا لە سوریای بەبێ ڕاوێژ و هەماهەنگیی لەگەڵ ئەندامانی هاوەپەیمانی بەناو دژی داعشی بە قەبووڵنەکراو وەسف کرد و گوتی: ئەمریکا و تورکیا بە بێ ڕاویژ لەگەڵ هاوپەیمانی کردەوەگەلێکیان ئەنجام داوە کە بەپێچەوانەی مەنتیقی نەبەرد دژی ئەم تاقمە ترۆریستییە بووە.   وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها جەختیکردەوە لە سەر پێویستی ڕوونکردنەوەی هەڵوێست و مەبەسەتەکانی ئەمریکا و تورکیا بەرامبەر داعش و گۆرانکارییەکانیی سوریا لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرانی ڕیکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری"ناتۆ". نوێنەرانی پەرلەمانی فەرەنسا، دۆینی چوارشەم بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کردەوەکانی تورکیا و هێرشی ئەمدواییەی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر باکووری سوریایان شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ