درێژەی فڕهاوێژیەکانی پۆمپئۆ : ئێران داکۆکی لە تیرۆریسم دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی بۆجارێکی دیکە دەستی کرد بە دوپاتکردنەوەی تۆمەت لێدان و بانگەشەی پڕوپوچی خوی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، مایک پۆمپئۆ لە لێدوانێکدا ، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تاوانبار کرد بە داکۆکی کردنی تیرۆریسم و بانگەشەی ئەوەی کرد ئێران هۆکاری سەرەکیی بێسەقامیی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیادایە .
پۆمپئۆ هەروەها لە سەر توویتەر باسی دیدارەکەی کرد لە گەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە و رایگەیاند لە گەڵ ژان ئیڤ لۆدریان لە بارەی بابەتە جیاجیاکان بە تایبەت ئێران وتووێژی کردووە .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممەش لە واشنگتۆن چاوی کەوتبوو بە فەیسەڵ بن فەرحان هاوشانی سعوودی خۆی و لە بارەی ئێرانەوە لە گەڵ ئەودا وتووێژی کردبوو .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەم دیدارە گوتی : ئەمریکا و عەرەبستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران هەوڵ ئەدەن .
پۆمپئۆ بەر لەوەش بە جاران هاوڕەوت لە گەڵ دۆناڵد تڕمپ سەرۆکی ئەمریکا ، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تاوانبار کردبوو بە داکۆکی لە تیرۆریسم و ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە لە ناوچەکە و جیهاندا .