تڕەمپ هەڕەشەی لە شایەتحاڵانی دۆسیەی لێپرسینەوە کرد
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی لەو شایەتحاڵانە کرد کە لە گەڵ کونگرە لە پەیوەندی لە گەڵ لێپرسینەوەی ناوبراو هاوکاری دەکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی کاناڵی هەواڵیی سی ئێن ئێن ؛ هەڕەشەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەسانێک لە دەزگا جۆراوجۆرە دەوڵەتیەکان بۆ وێنە وەزارەتی دەرەوە و کوشکی سپی دەگرێتەوە . کۆبوونەوەکانی ئاشکرای شایەتی دانی کەسانی ئاگادار لە پەویەندیەکانی کوشکی سی لە گەێ ولودیمیر زلنسکی سەرۆک کۆماری ئوکراین لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردووەوە دەس پێی بووە و تا ئێستا دوو دانیشتن لەو پەیوەندیەدا بەڕێوە چووە . تڕەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا لە 25 ژوئییە داوای لە سەرۆک کۆماری ئوکراین کرد بوو لێکوڵینەوەکان سەبارەت بە گەندەڵی دارایی جۆ بایدن خەنیمە ئەگەریەکەی لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2020 و هانتر بایدن کوڕەکەی خێرا بکاتەوە . لەقاودانی ئەو پرسە بووە هۆِ ئەوەی کە دیموکراتەکانی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا ڕەوتی لێپرسینەوەکە دەس پێی بکەن .