بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئەڵمانیا ٢٥ کەس بریندار بوون
کانونی یهکهم 13, 2019 16:57 Asia/Tehran
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەهۆی تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری بلانکنبێرگی ئەڵمانیا لانی کەم ٢٥ کەس بوونە قوربانی.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، تەقینەوەکە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی شارەکەدا روویداوە، تەواوی دانیشتوانی باڵەخانەکە گوازراونەتەوە بۆ شوێنیکی دیکە.
هاوکات پۆلیسی ئەو وڵاتەش سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکە ڕایگەیاند" تاکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە".