کانونی یه‌که‌م 13, 2019 17:26 Asia/Tehran
  • نەیارەتی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ یادداشتی تەبایی تورکیاو لیبیا

ڕێبەرانی یەکێتی ئوروپا خۆیان بوارد لە بەفەرمی ناسینی یادداشتی تەبایی نێوان تورکیاو لیبیا سەبارەت بە سنورە دەریاییەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک لە بروکسل، ئوروپییەکان دوێشەو لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی ئەنجومەنی ئوروپا تەبایی ئەم دواییەی نێوان تورکیاو لیبیا سەبارەت بە دیاریکرانی سنورە دەریاییەکان لە دەریای ناوەڕاستیان بە بەتاڵ و پێشێلکەری یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.

بەپێی بەیاننامەی ئەنجومەنی ئوروپا، یادداشتی تەبایی نێوان تورکیاو لیبیا، مافی سەروەریی وڵاتانی دیکەی بەدەرلەو تەباییە دەبەزێنێ، لەگەڵ یاسای دەریاکان یەک ناگرێ و ناتوانێ وڵاتانی دیکە هیچ ئیلزامێکی مافەوانی دروست بکا.

ئەنجومەنی ئوروپا وێڕای پێداگری لەسەر هاوهەڵوێستیان لەگەڵ یونان و قبرس لەبارەی کردەکانی ئەم دواییەی تورکیا، هەڵکۆڵینەکانی ئەو وڵاتە لەناوچەی ئابوریی قبرس، بەنایاسایی لێکدایەوە.

تورکیا و دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا بەسەرۆکایەتی "فائیز سراج" لە٢٧ی نۆڤمبەر لە ترابلۆس، یادداشتێکی تەباییان مۆرکرد. لەو یادداشتەدا، سنوری نوێی دەریایی لە ناوچەگەلێکی دەریای ناوەڕاست دیاری کراوە کە یونان و قبرسیش ئیدیعای خودانەتیی دەکەن.

سەرپەیڤ