کانونی دوھەم 14, 2020 14:29 Asia/Tehran
  • دەنگی نەرێنیی دیوانی باڵای ئەمریکا بە بلۆکە کردنی بەشێک لە داراییەکانی ئێران

دیوانی باڵای ئەمریکا دەنگی دادگەیەکی ئاست خوارتر لە خۆی سەبارەت بە بلۆکە کرانی بەشێک لە داراییەکانی بانکی ناوەندیی ئێرانی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛  دیوانی باڵای ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بڕیارێکی دەرکرد لەمەڕ ڕەت کردنەوەی بلۆکە کرانی یەک ملیار و ٦٨٠ ملوێن دۆلار لە داراییەکانی بانکی ناوەندیی ئێران لە لوکزامبورگ و ئیتالیا.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا یاسایەکی لە ژێر ناوی تۆکمەکەری پرۆژەیاسای بودجە واژۆ کردووە کە بە پێی ئەوە دادگەکانی ئەمریکا ئەوە بۆ خۆیان بە ڕەوا دەزانن کە هەوڵ بدەن بۆ بلۆکە کردنی داراییەکانی ئێران لە دەرەوەی ئەمریکا.

دادگەی لوکزامبورگیش هەوڵی ئەمریکا بۆ بلۆکە کردن و دەسگرتن بە سەر داراییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانیوە و ڕەتی کردۆتەوە.

 

سەرپەیڤ