کانونی دوھەم 23, 2020 17:21 Asia/Tehran
  • بانگەشەی پڕکێشانەی ئەمریکا دژی سەردار قائانی

نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە وتەگەلێک دا کە ماکی تیرۆریستیی دەوڵەتی واشێنگتۆن ئاشکرا دەکات، باسی کردەوەی دژی جێگرەوەی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانیی کرد.

برایان هوک سەرۆکی تاقمی هەنگاوی دژی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیمانەیەک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆگەی جیهانیی ئابووریی داڤوس بانگەشەی کرد، سەردار ئیسماعیل قائانی کە جێگای سەرداری شەهید قاسم سولەیمانیی گرتووەتەوە، ئەگەر بێتو هەمان ڕێباز بەردەوام کات دیارە بەرەوڕووی هەمان چارەنووسیش دەبێتەوە.

هوک لە درێژەی قسەکانی هەڕەشەی تیرۆری سەردار قائانیشی کردو بانگەشەی کرد کە، ترەمپ پێشتر بە ئاشکرا باسی ئەوەی کردوە کە هەرچەشنە هێرشێکی سەر ئەمریکییەکان و یان بەرژەوەندییەکانیان لەگەڤ وەڤامێکی قورس دا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

سەرۆکی تاقمی هەنگاوی دژی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەوپەڕی پڕکێشییەوە ئەوەشی ڕاگەیاند کە: ئەم هەڕەشەیە جیددییە.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی 2020 لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

جێگای ئاماژەیە سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی»  بە پێی  بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو.

سەرپەیڤ