شوبات 01, 2020 15:42 Asia/Tehran
  • وریایی دانی یەکیەتی ئوروپا بە بریتانیا

بەرپرسی لیژنەی ئوروپا وتی : بێتوو بریتانیا بەنیاز بێ بەمەبەستی زیان گەیاندن بە ئابووری ئوروپا پەرە بە ستراتیژی دامپینگ بدا زۆر ڕاشکاوو شێلگیر دەبین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەری فەڕانسا "شارل میشل" لەمیانەی وتووێژێک لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاڕ تی ئێڵ پێداگری کرد : "برووسکەکەمان سەبارەت بە ئەو وتووێژانەی کە بە ئامانجی داڕشتی پەیوەندی داهاتووی نێوان ئوروپاو بریتانیا بەڕێوە دەچێ ، یەگجار ساکارە ، دەمانهەوێ ئەوەندەی بکرێ لەهەموو بوارەکان دا پەیوەندی زۆر نزیک لەیەکمان بپارێزین بەڵام هەرچەندی ئەو وڵاتە زۆرتر دوور بکەوێتەوە لە ستانداردە ئوروپایەکان دەسڕاگەیشتنی بە بازاڕە نیوخۆییەکانی ئوروپا کەمتر دەبێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی ئوروپا هەروەها وتی : بریتانیا دژبەر نیە بەڵکوو هاوبەشە بەڵام کاتیک بیهەوێ بەئامانجی زیان گەیاندن بە ئابووری ئوروپا پەرە بە ستراتیژی دامپینگ بدا یەگجار ڕاشکاوو شێلگیر دەبین و بەو جۆرە هەڵس و کەوتە ڕازی نابین.

بریتانیا هیوادارە وتووێژ لەپێناو دیاریکردنی پەیوەندی پاشەڕۆژی خۆی لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا لەبواری بازرگانی و ئاسایشی و ماسی گرتن لە کەمترین دەرفەتی ڕەخساوو بەر لە کۆتایی ساڵ بگەیەنێتە ئاکامی خۆی و دژبەرە لەگەڵ هەرچەشنە وەدواخستنێکی خولی ڕاگواستن لەپاش ساڵی ٢٠٢٠ .

بریتانیا ئەمڕۆ هەینی ٣١ی مانگی ژانویە بەشێوەیەکی فەرمی لە یەکیەتی ئوروپا دێتەدەر.

سەرپەیڤ