ئادار 05, 2020 18:03 Asia/Tehran
  • دیدارو وتووێژی نێوان پوتین و ئەردوغان لە سەر ڕەوشتی ئیدلەب

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا لە مۆسکۆ چاویان بەیەکتر کەوت و سەبارەت بە ڕەوشتی ئیدلەبی سووریا پێکەوە وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا،ڕۆژی پێنج شەممە لە سەرەتای وتووێژەکانی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، لە کۆشکی کرملین وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھەوڵدان لە ئاراستەی کەم کرانەوەی ڕادەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی ئیدلەبی سووریا وتی: دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەوانە سووریا، گرینگایەتییەکی زۆری ھەیە.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش ڕایگەیاندووە: ڕەوشتی ئیدلەب لە ڕۆژئاوای سووریا زێندە ئاڵۆزو تێکچڕژاوە کە پێویستی بە دانوستانی ڕاستەوخۆیە.

بە ھەڵکشانی ئاستی ئاڵۆزی لە پارێزگای ئیدلەبی سووریا کە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەدا ھەڵکەوتووە، سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە ئەورووپییەکان کردووە کە پشتی ھەنگاوەکانی لە سووریا بگرن و بۆ زیاد کردنی گوشاری سەر سەرکردەکانی ئەورووپاش سنوورەکانی ئەو وڵاتەی لە ڕووی کۆچبەران کردووەتەوە ھەتا ھرووژم بۆ ئەورووپا بەرن.

لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە کە ھەڵمەتی دژی تیرۆریستیی سوپای سووریا بۆ ڕزگار کردنی ئیدلەب دەستی پێ کراوە.

 تورکیا بەم بانگەشەیەی کە شاڵاوەکانی سوپای سووریا دەبێتە ھۆی ھەڵاتنی خەڵکی سڤیل و ھرووژم بردنیان بۆ تورکیا، ھەوڵ دەدات بە ئامادە بوونی سەربازییانەی لەم ناوچەیەدا ڕێگر بێت لە بەردەم ھەڵمەتی ڕاماڵین و پاکتاوکاریی سوپای سووریا لە ئیدلەب.

جێگای ئاماژەیە ئانکارا بەنیازە سوپای سووریا لە بەردەوام کردنی ھەڵمەتەکانی ڕابگرێت و بەرەو ھێڵانەی کە لە  ساڵی ٢٠١٨ لە سوچیی ڕووسیاکانی ڕێککەوتنی لەسەر کرا، پاشگەز کاتەوە.

سەرپەیڤ