ترەمپ: پێشبینی دەکرێت 2.2 ملیۆن ئەمریکی بە هۆی کۆرۆناوە گیان لەدەست بدەن
ئادار 30, 2020 16:41 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا لە ئەگەری مردنی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئەگەرهاتوو ئیدارەی وڵاتەکەی ڕێوشوێن بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگرێتەبەر.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند بە پێی هەندێک پێشبینی، ئەگەر هەیە ژمارەی ئەوانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەمرن بگاتە دوو ملیۆن و 200 هەزار کەس، بۆیە پێی وابوو مردنی 100 هەزار تاکو 200 هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە ئامارێکی”باش” بێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو کە 50 هەزار ئامێری دیاریکردنی تووشبووانی کۆرۆنا دابیندەکەن و بەردەوامیشن لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسەکە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهاندا بووەتە یەکەم وڵات لە ڕووی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و تا بە یانی ئەمڕۆ دوو شەممە، 142,735 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 2 هەزار و 488 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.