نیسان 02, 2020 08:09 Asia/Tehran
  • ئاماری کۆرۆنا لە بەریتانیا روو لە هەڵکشانە

وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا ئاماری ٢٤ کاتژێری رابردووی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی بریتانیا بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی شەو و رۆژێکدا ٥٦٣ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوەو بەمەش کۆی ئەوانەی لەو وڵاتە بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە، لە هەزار و٧٨٩ کەسەوە بۆ دووهەزار و ٣٥٢کەس بەرز بووەتەوە.

هەروەها دووپاتیش کراوەتەوە کە، دوای ئەوەی لە دوێنێوە چوارهەزار و ٣٢٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە بۆ ٢٩هەزار و ٤٧٤ حاڵەت بەرز بووەتەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی بریتانیا ئاماژە بەوەش دراوە کە ھەتا ئێستا نزیکەی ١٥٣ هەزار کەس لە بەریتانیا پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە فەرمییەکەی کۆڤیدی ١٩ یە، لەکۆتایی ساڵی٢٠١٩دا لەشاری "ووهان"ی چین ناس کرا.

ئەم ڤایرۆسە ئێستاکە جگە لە چین زیاتر لە ٢٠٠وڵاتی دیکەشی تێوەگلاندووە واتە نزیکەی لەسەدا ٩٠ ی حەشیمەتی جیھان توشی ھاتوون.