May 25, 2020 09:40 Asia/Tehran
  • شەپۆلی نوێی تووشبووان و گیانلەدەسداوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا

هەژماری گیانلەدەسداوان بە هۆی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە 99 هەزار کەس تێپەڕی .

 

مێدیا ئەمریکاییەکان شەوی رابردوو ڕایانگەیاند هەژماری تووشبووان  بە ڤایرۆسی کۆرونا لەو وڵاتە گەیشتووەتە یەک مڵوێن و 686 هەزار و 436 کەس کە لەو  ژمارەیە 99 هەزار و سێسەد کەس گیانی خۆیان لەدەسداوە .

ئەمریکا  ئێستاکە لە سەرووی وڵاتانی جیهانە هەم لە ڕووی ژماری  تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەم لە  باری  ژماری  مردن بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە .

حکومەتی ئەمریکا و بە تایبەت دۆناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە هۆی نابەرپرس بوونی لە هەمبەر تەشەنای  ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بە توندی دراوەتە بەر ڕەخنە و گازەندە .

بە پێی  هەواڵێکی دیکە  حکومەتی  ئیتالیا  شەوی دووشەمە  ڕایگەیاند  بە گیان لەدەس دانی 50 ئیتالیایی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرونا لە ماوەی 24 کاژێری  ڕابردوودا  هەژماری قوربانیانی  ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە گەیشتووەتە  32 هەزارو 785 کەس . حکومەتی ئیتالیا هەروەها  باسی کرد لە تۆمار کردنی  531 حاڵەتی نوێی  تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرونا لەو وڵاتە لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا و وەبیریشی هێنایەوە کە تا ئێستا 229 هەزار و 858 کەس لە ئیتالیا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە .

ئیتالیا  ئێستاکە  دوای وڵاتانی  ئەمریکا و بریتانیا  پلەی سێهەمی جیهانی هەیە  لە باری  هەژماری قوربانیانی کۆرۆنا .