زیاتر له 350 هه‌زار که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
350 هه‌زار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" که زانیاریی نوێکراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌کانی تووشبوون، گیان له‌ده‌ستدان و چاکبوونه‌وه له وڵاتان و هه‌رێمه‌کان، 350 هه‌زار22 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. کۆی گشتیی حاڵه‌ته‌کانی تووشبوونیش گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 643 هه‌زار و 983 حاڵه‌ت.
زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا له ئه‌مریکا به گیانله‌ده‌ستدانی 100 هه‌زار و 187که‌س، تۆمارکراوه.
له‌دوای ئه‌مریکاش ریزبه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین گیانله‌ده‌ستدانیان تێدا تۆمارکراوه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
به‌ریتانیا ٣٧ هه‌زار و ٤٨، ئیتاڵیا ٣٢ هه‌زار و ٩٥٥، فه‌ڕه‌نسا ٢٨ هه‌زار و ٥٣٠، ئیسپانیا ٢٧ هه‌زار و ١١٧، به‌ڕازیل ٢٣ هه‌زار و ٦٢٢، به‌لجیکا نۆ هه‌زار و ٣٣٤، ئه‌ڵمانیا هه‌شت هه‌زار و ٤٧٠، مه‌کسیک حه‌وت هه‌زار و ٦٣٣، ئێران حه‌وت هه‌زار و ٥٠٨، که‌نه‌دا شه‌ش هه‌زار و ٦٣٧، هۆڵه‌ندا پێنج هه‌زار و ٨٥٦ و چین چوار هه‌زار و ٦٣٤ گیانله‌ده‌ستدانی تێدا تۆمارکراوه.
تا ئێستا دوو ملیۆن و ٤٠٨ هه‌زار و ٤٤٤ که‌س له په‌تاکه چاکبوونه‌ته‌وه و دوو ملیۆن و ٨٨٥ هه‌زار و ٥١٧ که‌سیش له ژێر چاره‌سه‌ریی پزیشکییدان.