نرخی نەوت دابەزی
May 29, 2020 10:44 Asia/Tehran
نرخی نەوت دابەزینی بە خۆوە بینیوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 33 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 31 دۆلار و 58 سەنت فرۆشرا, بەمەش نرخەکە ڕوو لە دابەزینە.
چەند رۆژێکە نرخی نەوت لەسەرو 35 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەوتەی شارەزایانیش هۆکاری بەرزبونەوەکەی کەمبونەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە بەشێکی وڵاتان و ئاساییکردنەوەی رێکارەکان بووە.