ئاب 28, 2020 17:06 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن وازی لە پۆستەکەی ھێناو ھەوڵدان بۆ دیاری کردنی جێگرەوەش دەستی پێکردووە

دوابەدوای ڕاگەیەندرانی وازھێنانی « ئابە شینزۆ » لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن، ھەوڵ و پەلەقاژە لەنێو پارتی لیبراڵی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی تازە دەستی پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، « ئابە شینزۆ » ڕۆژی ھەینی لە پرێس کۆنفراسێکدا لە تۆکیۆ بۆ ڕوونکردنەوەی ھۆی کشانەوەکەی ڕایگەیاند کە باری تەندروستییەکەی شپرزەتر بووە و لە مانگی ڕابردووشەوە ھەست بە ماندوو بوونێکی زیاتر دەکات.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کشانەوەکەی پێش بە دروست بوونی بۆشایی لە  سەرکردایەتیی وڵات دا دەگرێت، جەختی کرد: لە بەر نەخۆشیی ئاستی بڕوا بەخۆ بوونی لەمەڕ خزمەتکردنی ژاپۆنییەکان دابەزیوە.

«ئابە» ئەوەشی وتووە کە، بەدووی چارەسەری دایە بەڵام پێویستی بە حەسانەوەشە.

لە ئێستادا کاربەدەستانی پارتی «لیبراڵ دیموکرات»ی ژاپۆن بە خودی «ئابە»شەوە بۆ وتووێژ سەبارەت بەو بڕیارە لە کۆبوونەوەدان.

جێگای ئاماژەیە « ئابە شینزۆ» پێشتریش له‌ساڵی  ٢٠٠٧ دا واتە ساڵێک دوای بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی زاپۆن به‌هۆی نه‌خۆشیی «کۆڵۆن»ەوە  ده‌ستی له‌کارکێشا بووەوە‌.

سەرپەیڤ