ئه‌یلوول 05, 2020 18:57 Asia/Tehran
  • بەهۆی تەقینەوەی مزگەوتێکەوە 13 نوێژخوێن گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی بەنگلادیش رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی گاز لە یەکێک لە مزگەوتەکانی وڵاتەکە، 13 کەس گیانیانلەدەستدا و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی بەنگلادیشەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی دزە کردنی گاز لە یەکێک لە بۆرییە گازییەکانی نارایانجانج لە نزیک دەکای پایتەخت رویداوە، بەهۆیەوە 13 نوێژخوێن گیانیان لەدەستدا  30 کەسی دیکەش برینداربون، کە زۆرینەیان رێژەی سوتانی جەستەیان بەرزە.

لەوبارەیەوە عەبدوڵا عارفین، بەرپرسێکی گەورەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی وڵاتەکە رایگەیاند، "ئەو گازەی کە لەیەکێک لە بۆییەکانی مزگەوتەکەوە دژەی کردبو لەناو مزگەوتەکەدا پەنگی خواردبوو، بەوهۆیەشەوە شەش فێنکەرەوەی مزگەوتەکە تەقیوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە بەپێی خەمڵاندنەکان تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی گازەوە بوە، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامی هەیە.

سەرپەیڤ