ئه‌یلوول 14, 2020 10:26 Asia/Tehran
  • بایدن: سیاسەتی ترەمپ لەهەمبەر ئێران، شکستی هێناوە

بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە ڕەوتی ترەمپ، گوتی : سیاسەتی ترەمپ لەهەمبەر ئێراندا شکستی هێناوە.

 

"جۆ بایدن" بەربژێری پارتی دیموکراتی ئەمریکا دوێشەو(یەکشەممە) لە یادداشتێکدا کە لەماڵپەڕی کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوکرایەوە، سیاسەتی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەهەمبەر ئێراندا بەسیاسەتێکی شکست خواردوو زانی ونووسی کە ناوبراو بە کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەڵەی کردو بەپێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا هەنگاوی هەڵگرت.

بەربژێری پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا هەروەها گوتی: ترەمپ بە ترۆری سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەری پێشووی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوو بەهۆی ئەوە کە ئێران لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا هێرش بکاتەسەر سەربازگەیەکی ئەمریکی و زیاتر لە ١٠٠ هێزی سەربازیی واشنگتۆن بەقورسی بریندار بکا.

بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا نووسی؛ بێتوو لەو هەڵبژاردانەدا سەرکەوتن بەدەست بێنێ، سیاسەتی وڵاتەکەی هەمبەر بە ئێران دەگۆڕێ.

بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، تازەترین ڕاپرسیەکان پێشان ئەدا کە ناڕەزایەتیی شارومەندانی ئەمریکی لە کردەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەتایبەت لە بەرەوڕووبوونەوەی کۆرۆنا، درێژەی هەیە.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکی کەناڵێکی ئەمریکیش، بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لەپێشەو جێگرەکەی لەهەمبەر سەرۆک کۆماری ئێستادایەو جێگریەتی.

 

سەرپەیڤ