ئه‌یلوول 18, 2020 21:09 Asia/Tehran
  • ئیلھان عومەر: ترەمپ کەسێکی ملھوڕو ڕەگەز پەرستە

نوێنەرە موسڵمانەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی وەک کەسێکی ملھوڕو ڕەگەزپەرست ناساند.

«ئیلھان عومەر» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «ئیندیپێندێنت»ی چاپی بریتانیا وتی: «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کەسێکی ملھوڕو ڕەگەزپەرستە، بەڵام ئەمریکا دەتوانێ لە قۆناغی سەرۆکایەتیی ناوبراو بپەڕێتەوەو بە دڵنیاییەوە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا شکست دێنێ.

بە قسەی ئەم ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمریکا، ترەمپ کەڵکاژۆیی لە متمانەی گشتی دەکات.

«ئیلھان عومەر» پێشی داگرت: ئامانجی دیموکراتەکان لە پاش سەرکەوتنی «جۆ بایدێن»ی پاڵێوراوی ئەم پارتە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی نوامبەری ٢٠٢٠، بەرنامەی چاودێریی پزیشکیی بەلاش، ڕزگار کردنی ٤٥ ملوێن ئەمریکی لە کۆت و بەندی قەرزی خوێندکاری، کۆتایی ھێنان کارەساتی کەش و ھەواو چڕ بوونەوە لە سەر سیاسەتەکانی کۆچبەرانە.

سەرپەیڤ