ئه‌یلوول 23, 2020 00:46 Asia/Tehran
  • وشداری دانی گۆتریش لە بارەی جوڵەی جیھان بە ئاراستەیەکی ترسناک دا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە کردن بە ھێندێک قەیران و توندوتیژییەکانی ئێستا لە جیھاندا وشداریی دا کە، تەواوی وڵاتان خەریکن بە ئاراستەیەکی ترسناک دا دەڕۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، « ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا لە دەستپێکی حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەم ڕێکخراوەیە، وێڕای ئاماژە کردن بە کاریگەری و شوێنھاتی زیانباری تەشەنای ڤایرۆشی کۆرۆنا لە جیھاندا وشداریی دا کە بۆ یەکەم جار لە سێ دەیەی ئەم دواییە، دەستکورتی و ھەژاری لە تەواوی وڵاتاندا خەریکی پەرە سەندنە.

گوتریش ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە جیھانی ئەمرۆ لە سەر کۆڵەکەگەلێکی سستەک ڕاگیراوە وتیشی: تەواوی وڵاتان ھاوکات لەگەڵ قەیرانە تەندروستییەکان، لەگەڵ دەگمەن ترین ڕادەی بێکاریش دا لەکاتی ھەڵشکانی گەورەوە بەرەوڕوون و مافی مرۆڤ لەگەڵ ھەڕەشەی پڕمەترسی دا بەرەوڕووە.

ناوبراو لە بەشێکی تری قسەکانی دا جەختی لە گرینگایەتیی جوڵەی جیھان بەرەولای وزە بووژان ھەڵگرەکان و وزەی سەوزیش کردەوە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەروەھا چەسپێندرانی ئاشتییەکی سەرتاسەری لە جیھانی ھەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بە پێویست زانی.

سەرپەیڤ