تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 09:35 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی یەکێتی ئوروپا لە پێشێلکرانی ئاگربڕ لە قەرەباغ و داوای سەیر و سەمەرەی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بەتوندی نیگەرانی دەربڕی لە پێشێلکرانی ئاگربڕ لەلایەن هێزەکانی ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان و هێرش کرانەسەر ئامانجگەلی ناسەربازی.

 

"جۆزێپ بۆرێل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بە دەربڕینی مەخابنی لەمەڕ پێشێلکرانی ئاگربڕ لە ناوچەی قەرەباغ گوتی: ڕاپۆرەکان سەبارەت بە هێرشکرانەسەر ئامانجە ناسەربازیەکان و هەروەها زیان گەیشتن بەوان لەو ناوچەیە، جێی نیگەرانییە.

وەزیرانی دەرەوەی ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان رۆژی هەینی لە مۆسکۆ بەمیوانداری سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دانوستانیان کردو سێ لایەن پاش دە کاژێر دانوستان لەسەرسەنەدێکی هاوبەش و ڕەچاوکرانی ئاگربڕ لەناوچەی قەرەباغ ڕێککەوتن. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، لەکاژێر ١٢ی پاش نیوەڕۆژی ڕۆژی شەممە ١٠ی ئۆکتۆبر ئاگربڕ لە قەرەباغ دەس پێ دەکرێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش مەخابنی دەربڕی لەمەڕ پێشێلکرانی ئاگربڕی ڕاگەیێندراو لەنێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە لەکاردانەوە بە پێشێلکرانی ئاگربڕی ڕاگەیێندراو لەنێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان، گوتی: ئێران بەدەربڕینی مەخابنی لەبەر پێشێلکرانی ئاگربر و بانگهێشتنی دوولایەن بۆ دانبەخۆداگرتنی زیاتر، پەلامارە مووشەکیەکانی سەر ژێرخانە سەرەکی و ناوچە ئاوەدانەکانی شارەکان وکوشتاری کەسانی سیڤیل ئیدانە دەکاو هاوخەمی دەردەبڕێ لەگەڵ خێزانی قوربانیان.

هاوکات سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە کردەیەکی سەیرو سەمەرەدا خوازیاری ئامادەبوونی تورکیا بوو لە دانوستانەکانی هاوپێوەند بە پرسی قەرەباغ.

حەوتەی ڕابردوو و پاش ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لەنێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە مۆسکۆ ، زۆرێ لە کارناسان وشدارییان دابوو کە تورکیا لەبەر ئەوەی داواکاریەکانی نەهاتووەتەدی لەگەڵ ئەو ئاگربڕە ڕەزامەندیی دەرنابڕێ.

سەرپەیڤ