تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 23:26 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ژێنێڤ پێکەوە دیداریان کردو لە بارەی ناوچە کێشەلەسەرەکەی «قەرەباغ» وتووێژیان کرد.

ئەم دیدئارە ڕۆژی ھەینی بە ئامادە بوونی « زەھراب میناتسکیان» وەزیری دەرەوەی ئەرمینیاو «جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری دازەربایجان و بە نێوەندگریی ھاوسەرۆکانی تاقمی «مینسک»ی ڕێکخراوەی ئاسایشت و ھاوکاریی ئەورووپا بەڕێوە چوو.

بڕیار وا بوو لەم دانیشتنەدا سەبارەت بە تێکھەڵچوونەکانی دوو وڵات لە سەر کێشەی قەرەباغ وتووێژ بکرێت، بەڵام ھێشتا ھیچ وردیاتێکی زیاتر لە بارەی ئەو دیدارە ئاشکرا نەکراوە.

ئەم دیدارو چاوپێکەوتنە لە کاتێکدایە کە «سەیید عەبباس عەراقچی»   یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە گەشتێکی ناوچەیی داو بە مەبەستی ئاراستەکردنی دەستپێشخەریی تاران بۆ چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەی قەرەباغ سەردانی باکوی کردو چاوی بە »ئیلھام عەلی ئێف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان و «جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەو چەند کارەدەستێکی دیکەی ئەم وڵاتە کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کردن و ئەمڕۆ ھەینیش گەییشتە ئەرمینیا.

سەرپەیڤ