تشرینی یه‌که‌م 22, 2016 20:03 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێداگری کرد لەسەر لەناوچوونی بەتەواوەتی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ولاتەکەی .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ  ئەشتون کارتر  وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە بەغدا وتی : گەل و دەوڵەتی ئێراق تاقمی تیرۆریستیی  داعش لە ئێراق لەناودەبەن  بەڵام هەڕەشەکەی  هەر لە سوریا دەمێنێتەوە.

عەبادی وتیشی  : هێزی ئێراقی کە لە گۆڕەپانی مووسڵ بەدژی  تیرۆریستانی داعش شەڕ دەکەن دەرفەتی بەشداریکردنی هێزی بیانی لەم شەڕە نادەن  .

سەرۆک وەزیرانی  ئێراق وتیشی : دوژمن هەوڵ دەدات کە پێش بە سەرکەوتنی هێزی ئێراقی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش بگرێت بەڵام  هیچکات سەرناکەوێ  چونکو هێزی ئێراقی خەریکی ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی ئەم شارەن.

حەیدەر عەبادی هەروەها دوای کۆتایی چاوپێکەوتنی لەگەڵ  وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە نێو کۆڕی پەیامنێرانی ئەمریکی هاوڕێ لەگەڵ  ئەشتۆن کارتر جارێکی تر هەرچەشنە بەشداری هێزی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ لە باکووری  ئێراقی  ڕەت کردەوە.

سەفەری ئەشتۆن کارتر وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ بەغدا لە بارودوخێک دا بوو  کە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ لە شەشەمین ڕۆژی دایە و زورێک لە فەرماندەرانی مەیدانیی ئێراق بەرامبەر بە  هەڵس و کەوتی ئەمریکییەکان لەم وڵاتە ڕەخنە و گازندە دەکەن.