سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق لە یەکەم سەردانی دەرەوەیی دا دەچێتە کوێت
ئهیلوول 19, 2018 13:31 Asia/Tehran
نووسینگەی رۆژنامەوانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کە ناوبراو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەمەرزوق عەلی غانم سەرۆکی پەرلەمانی کوێت پێگەیشتووە.
نووسینگەکە راشیگەیاند، هەردوو سەرۆک پەرلەمانی عێراقو کوێت جەختیان لەپابەندی دەستووری کردووەتەوە، هەروەها پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکرد، غانم حەلبوسی بانگێشتکردووە بۆ سەردانێکی فەرمی کوێت، ئەویش بانگێشتەکەی قبووڵکردووە.
نووسینگەکە کاتی سەردانەکەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام محەمەد حەلبوسی جەختیکردووەتەوە، لەنزیکترین کاتو لەدەرفەتێکی باشدا سەردانی کوێت دەکاتو لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.