کانونی یه‌که‌م 17, 2018 18:53 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی نوجەبا: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ژووری هەڵمەتە

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبای عێراق، رایگەیاند، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، "ژووری هەڵمەت"ـەو داعش بەکرێگیراوی ئەمریکایە.

بەپێی راپۆری ماڵپەڕی هەواڵیی"الرای"؛ "هاشم موسەوی" وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبای عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لەهەوڵی لەبەین بردنی ئاسایشی ناوچە سنوریەکانی نێوان عێراق و سوریایە، وتی: پێگەی ئەمریکا لە "ئەل تەنف"ی سوریا، داڵدەو حەشارگەی ترۆریستانەو ترۆریستانی داعش بەگوێرەی بەرنامەو پلانی واشنگتۆن دەجوڵێنەوە.

وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق هەروەها بەئاماژە بەوەی کە بەحرەین سەرزەوینی داگیرکراوی دەست ئالی سەعودە، وتی: ئالی خەلیفە، بەکرێگیراوانی سەعودی هێنایە ئەو وڵاتە هەتا خەڵکی بەحرەین سەرکوت بکات.

موسەوی خوازیاری سودوەرگرتن لە ئەزموونی ئێران، یەمەن، لوبنان و عێراق لەمەڕ پێویستیی ئامادەیی و درێژەپێدان بە ڕێبازی شەهیدان لەڕێی جەهاد و موقاوەمە بوو و پێی داگرت: هیچ بژارەیەک جگە لە بژارەی خۆڕاگریی بوونی بۆنییە.

سەرپەیڤ