ئاب 23, 2019 19:07 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی بەرپرسانی ئەمریکی بە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی دژ بەئێراق

سەرباری بێ دەنگە لێکردنی هەواڵیی رژیمی زایۆنی، بەرپرسانی ئەمریکی دانیان بەوەدانا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو رژیمە لە رۆژانی ڕابردوودا چەندین جار عێراقیان داوەتە بەرپەلامار.

دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی رۆژی پێنج شەممە بە ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز"یان وت ؛ ئیسرائیل لەڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار جبەخانەکانی عێراقیان بۆردومان کردووە.

ئەو ڕۆژنامە هەروەها بەگێڕانەوە لە بەرپرسێکی پلەبەرزی هەواڵگری لە ڕۆژاوای ئاسیا ڕاپۆری دا؛ ئیسرائیل بۆ وێنە لەنۆزدەی ژوولای هێرشی کردەسەر پێگەیەکی سەربازی لەباکوری عێراق.

نیۆیۆرک تایمز بەباسکردنی ئەوەی کە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانی عێراق یەکەمجار لەچوار دەیەی ڕابردوو ئەنجام دەگرێ، نووسی: ئەو پەلامارانە دەتوانێ عێراق ناجێگیر و زیاتر تێوەگلاوی کێشەکانی ئەمریکاو ئێران بکا.

نیۆیۆرک تایمز ڕاپۆری دا، سوپای ئیسرائیل لەبارەی ئەو پەلامارانە بێ دەنگەی کردووەو وەڵامی پرسیاری ئەو ڕۆژنامەی لەوبارەوە نەداوەتەوە.

میدیاکانی عێراق شەوی سێ شەمەی ڕابردوو ڕایانگەیاند، تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە جبەخانەی حەشدی شەعبی لە پێگەی ئاسمانیی بەلەد لەپارێزگای سەلاحەدین لەباکوری ئەو وڵاتە ڕووی دا.

"موهەننەد عیقابی" بەرپرسی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیی عێراق، وشداریی دا؛ پەلامار بۆسەر پێگەکانی ئەو ڕێکخراوە، گەڵاڵەیەکی ئەمریکی بەئامرازگەلی ئیسرائیلییە کە داهاتوویەکی زۆر مەترسیداری دەبێ.

سەرپەیڤ