ئه‌یلوول 23, 2020 22:11 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نیازی دامەزراندنی پارتێکی تازەیە بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنی داھاتوو

بنکەیەکی ھەواڵدەریی عەرەبی وای بڵاو کردووتەوە کە، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق خەریکی دامەزراندنی پارتێکی سیاسییە بە مەبەستی بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق.

بنکەی ھەواڵدەریی عەرەبی ٢١، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەم پارتە سیاسییەی کە کازمی بە نیازی دامەزراندنیەتی، بە سەرۆکایەتیی کەسێکی نزیک لە خۆی دەبێت و لەم ناوەدا «ڕائید جوحی» لە دادوەرانی دادگەی سەددام و سەرۆکی نووسینگەی ئێستای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران زیاترین چەنسی بۆ سەرۆکایەتی کردنی ئەم پارتە ھەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «کازمی» لە ئێستادا بە نیازی گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکانی وڵاتە بە ھاوکاریی ھاوپەیمانەکانی لە ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی «عەممار حەکیم» و ھاوپەیمانیی سائیرون کە لە لایەن ڕەوتی سەدر بە ڕابەرایەتیی «موقتەدا سەدر» دەکرێت.

«موستەفا کازمی» دوای تێپەڕینی دوو مانگ لە ھەڵبژێردرانی وەکو سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان کەمتر لە ساڵێکی دیکەو لە شەشەمی ژوئیەی ٢٠٢١ بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ