کتێبی "فه‌ره‌نگیس" شێره‌ژنی کورد ڕوونوێنی کرا
ئه‌یلوول 27, 2015 18:17 Asia/Tehran
له ڕێوڕه‌سمێکدا به به‌شداریی جێگری سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری ئێران، به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاڤگه‌ی سووره‌ی مێهر و ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ران، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگاکانی کرماشان، کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی فه‌ره‌نگیس حه‌یده‌رپوور ڕوونوێنی کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کتێبی "فه‌ره‌نگیس" که گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری کچێکی بوێری خه‌ڵکی گیلانغه‌ره‌به. فه‌ره‌نگیس ساڵی 1359 که گونده‌که‌یان له شاری گیلانغه‌ره‌ب له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌عسی عێراقه‌وه داگیر ده‌کرێت، توانی هێزێکی عێراقی بکۆژێت و هێزێکی دیکه ئه‌سیر بکا.خاتره نگار و مه‌هناز فه‌تاحی، نووسه‌ری ئه‌م کتێبه نووسراوه و له چاپ دراوه.
بیره‌وه‌رییه‌کانی فه‌ره‌نگیس له 355 لاپه‌ڕه و له 2 هه‌زار و 500 به‌رگ دا له لایه‌ن لایه‌ن بڵاڤگه‌ی سووره‌ی مێهر سه‌ر به حه‌وزه‌ی هونه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له چاپ دراوه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ مه‌هناز فه‌تاحی پێش له کتێبی "فه‌ره‌نگیس"، چه‌ندین به‌رهه‌می دیکه له‌وانه "طعم تلخ خرما"، "اردیبهشت دیگر"، "دلم دوست می خواهد"،"قلب کوچک سپهر"،"قلک" و "قول مردانه"ی نووسیوه و له ئێستادا کتێبی "پناهگاه بی پناه" که گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوی دڵته‌زێنی بۆردومانی پارکی "شیرین" له کرماشانه چاپ کردووه.