کردنه‌وه‌ی پیشانگای کاریکاتێریستی مافی مرۆڤی ئه‌مه‌ریکایی له کرماشان
تشرینی دووه‌م 23, 2015 12:29 Asia/Tehran
پیشانگای به‌رهه‌مه‌کانی گرووپی کاریکاتێریستی حه‌وزه‌ی هونه‌ریی کرماشان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری مافی مرۆڤی ئه‌مه‌ریکایی، ڕۆژی شه‌ممه 30ی مانگی گه‌ڵاڕێزان له هۆڵی ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی باڵای فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کرماشان کرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس سه‌روه‌ری، سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ریی شۆڕشی ئیسلامی پارێزگای کرماشان له‌مباره‌وه وتی: له‌م پیشانگایه‌دا 35 به‌رهه‌می کاریکاتێر نمایش ده‌درێت که کاریکاتێره‌کان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری مافی مرۆڤی ئه‌مه‌ریکایین.جه‌ختیشی کرد: ئه‌م پیشانگایه له ڕۆژی 30ی گه‌ڵاڕێزان کراوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌وته درێژه‌ی هه‌یه و هۆگرانی هونه‌ری کاریکاتێر ده‌توانن سه‌رله‌به‌یانی و ئێواره سه‌ردانی بکه‌ن.