May 02, 2024 12:30 Asia/Tehran

خۆپیشاندانێکی حەماسی لە پاریسی پێتەختی فەڕانسا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کریکارەوە و بەئامانجی پاڵپشتی لە فەلەستین و غەزە بەڕێوە چوو.

هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانەکەی پاریسیان توندوتیژانە سەرکوت کردو پۆلیسیش هەڵیکوتایە سەریان و گازی فرمێسکهێنی تێ گرتن و بەشێکی بەرچاویان ژەهراوی بوون.

هێزە ئاسایشیەکان بەشیوەیەکی دڕندانەش پزیشکێکیان دەست بەسەر کرد.

هاوکات خۆپیشاندانێکی حەماسی دیکەش لە شاری میلانی ئیتالیا بەئامانجی داوا بۆ ڕاگیرانی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەڕێوە چوو کە بەشداربوەکانی هاوکات لەگەڵ هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین دروشمی دژی زایۆنیستی و داواکاری بۆ ڕاگیرانی شەڕەکەی غەزەو قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلیان دا.

خەڵکی تورکیای نیشتەجێی شاری ترابزوون"ی ئەو وڵاتە لەمیانەی خۆپیشاندان بۆ هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین هاتنە سەر شەقامەکان.

دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوی زایینی یەوە تاکوو ئێستا بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە لەگەڵ دژکردەوەی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی ڕوبەڕو بۆتەوە.

سەرپەیڤ