May 04, 2024 10:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەشێکی بەرچاوی جولەکەکان، لەوان خوێندکارانی جولەکە، ڕق و بێزاریی خۆیان دەربڕێوە بەرامبەر بە جەنایەتە تۆقێنەرەکانی ڕژێمی زایۆنی و پاڵپشتییە جێی شەرمەزارییەکانی حکومەتی ئەمریکا لەم ڕ جەنایەتانە.

ناسر کەنعانی سەبارت بە بەردەوام بوونی ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا و چۆنیەتی هەڵس و کەوتی کاربەدەستانی حکومەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینانە، وتی: هەوڵەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ بەپێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان و وەسفکردنی تووڕەیی و ناڕەزایەتیی لەناخی دڵ خرۆشاوی خوێندکارانی زانکۆکان بە "دژایەتیکردنی جولەکە"، بۆ پاساودانی ئامرازەکانی سەرکوتکردنی پڕتووند و تیژییان و لەئاراستەی کۆتایی پێهێنانی ناڕەزایەتی دەربڕین و کۆبوونەوە ئارام و ئاشتیانەکانی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین، هیچ کەم ناکاتەوە لە کێشی قورسی قێزەون و دزێو بوونی کردەوە و ئاکارەکانیان. ناوبراو وتیشی: بەشێکی بەرچاوی جولەکەکان، لەوان خوێندکارانی جولەکە، ڕق و بێزاریی خۆیان دەربڕێوە بەرامبەر بە جەنایەتە تۆقێنەرەکانی ڕژێمی زایۆنی و پاڵپشتییە جێی شەرمەزارییەکانی حکومەتی ئەمریکا لەم ڕژێمە. 

کەنعانی جەختیشی کرد: پەردەی دووڕوویی لە سەر ڕووخساری بانگەشەکارانی درۆزنی درووشمی ئازادیی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ داکەوتووە. 

سەرپەیڤ