ته‌مووز 26, 2016 09:52 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی هونەرمەندی کرماشانی لە مێهرەجانی هونەرە دیداری یه‌کانی ئێران

خوێندکاری هونەر بەشی گرافیکی کرماشان توانی له قۆناغی کۆتایی هەڤدەهەمین خولی مێهرەجانی هونەره وێناییەکانی وڵات و له بەشی تەکنیک و لێهاتوویی پلەی یەکەم مسۆگەر بکات.

به پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له ئیرنا، "مریەم شەفیعی فەر"، خونێدکاری هونەر بەشی گرافیکی هونەرستانی یاس گەڕەکی یەکی کرماشان توانی له بواری گرافیک پلەی یەکەمی وڵات وەدەست بێنێ.

ئەم خوله له مێهرەجانی هونەرە وێناییەکان له حەوت بواری گرافیک، پلانکێشی نژیارڤانی، گەڵاڵە و دوورین، ئەنیمەیشن، شێوەکاری، پیشەی دەستی و سەرامیک پێک هاتبوو که قۆناغی دوایی وڵات به ئاماده بوونی 199 خوێندکاری هونەر هەڵبژێردراو له سەرتاسەری وڵات له 29ی پووشپەڕ له پارێزگای سیمنان بەڕێوه چوو.