کانونی دوھەم 19, 2017 11:48 Asia/Tehran
  • سوڵتانی کەمانچە دێتەوە بێستوون

کۆنسێرتی "پردگیان باغ سکوت" 5ی رێبەندان لە تەلاری ئینتیزاری کرماشان بەبەشداریی کەیهان کەلهوڕ کۆپلەساز و ژەنیاری بەناوبانگی کەمانچە بەڕێوە دەچێت.

ئامادەکاری ئەو کۆنسێرتە لە وتووێژ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای راگەیاندنی هەواڵی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە وتی: لە کۆنسێرتی "پردگیان باغ سکوت"دا چەن کۆپلەیەک وەکوو سەرمەست، پەرێشانی، چوار میزرابی بێداد و کۆپلەی نازەنین بۆ هونەردۆستانی کرماشانی بڵاودەکرێتەوە.

سوهەیل زارعی زیادیکرد: نەوید ئوفوقی (دمەک)، هادی ئازەرپیرا (تار)، عەلی بەهرامی‌فەرد (سەنتوور)، یاوەرانی مامۆستا کەیهان کەلهور لە کۆنسێرتی "پردگیان باغ سکوت" دەبن.

هۆگران و لایەنگران دەتوانن بۆ کڕینی پسوولەی ئەو کۆنسێرتە سەردانی ماڵپەڕی ئێران کۆنسێرت بکەن.