ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی له زانکۆی کوردستان
تاقمێک له مامۆستایانی زمانی کوردی له ڕێوڕه‌سمی ڕێز گرتن له زمانی کوردی که له زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه چوو، په‌روه‌رده به زمانی دایکیان به پێویستێکی نه‌ته‌وه‌یی ناو برد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەمڕۆ ڕۆژی ۲۱‌ی فێڤرییه که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی زمانی دایکی له جیهان، ئه‌م ڕۆژه له زانکۆی کوردستان له سنه پیرۆز کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که‌سایه‌تی و مامۆستایانی زمانی کوردی و زانکۆ کوردستان به‌شداریان کردبوو، حسه‌ین ئه‌حمه‌دی نیاز، دادوه‌ر و یاساناسی کورد له‌مباره‌وه وتی: به‌ندی ۱۵‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران مۆڵه‌تی خوێندن به زمانی کوردی داوه و له ئێران‌دا له‌م ڕووه‌وه کێشه‌یه‌کی یاسایی بوونی نییه.
ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری بواری فه‌رهه‌نگی کورد له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: پشتیوانی کردن له زمانی دایکی هه‌رگیز به مانای خواستی دابه‌شکاری و جیابوونه‌وه له وڵات نییه. ئه‌مه‌ی که بڕێک که‌س پشتیوانی کردن له زمانی دایکی به خواستی جیابوونه‌وه‌وه گرێ ده‌ده‌ن هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن، زمانی دایکی پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌یی له یه‌کگرتوویی وڵات‌دا هه‌یه.
مه‌سعوود بینه‌نده، یه‌کێک له مامۆستایانی زمانی کوردی له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: خوێندن به زمانی دایکی ده‌بێته هۆی په‌ره و گه‌شه‌ی مرۆڤی و دابین کردنی خوێندن به زمانی دایکی له به‌شی سه‌ره‌تایی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ساری که‌متر به‌ر خوێندکاره‌کان بکه‌وێت.