"له سێبه‌ری به‌ڕوو" له به‌ڵژیک نمایش ده‌کرێت
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یانه‌ی سینه‌مایی ئێران، فیلمی به‌ڵگه‌یی "له سێه‌ری به‌ڕوو" له ده‌رهێنانی مه‌هدی نوور محه‌مه‌دی له میانه‌ی هه‌فته‌ی سروشت له پایته‌ختی به‌لژیکا نمایش ده‌کرێت.
فیلمی "له سێبه‌ری به‌ڕوو" فیلمێکی به‌ڵگه‌ییه که له چۆنیه‌تی ژیانی سمۆره‌ی داره‌ستانه‌کانی پارێزگای ئیلام دروست کراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م فیلمه بڕیار وایه که ۶‌ی گوڵان له برۆکسڵی پایته‌ختی به‌لژیکا نمایش بکرێت. حه‌فته‌ی سروشت له به‌لژیکا له ۲ی گوڵانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و تاکوو ۱۱ی گوڵان درێژه‌ی هه‌یه و له‌م ماوه‌دا به ده‌یان ڕێوڕه‌سمی فه‌رهه‌نگی سه‌باره‌ت به سروشت و ژینگه له‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه که که فیلمی به‌ڵگه‌یی له سێبه‌ری به‌ڕوو ساڵی ڕابردوو باشترین خه‌ڵاتی فستیڤاڵی فیلمی به‌ڵگه‌یی Nature Namur پێشکه‌ش کراوه و تاکوو ئێسته له ده‌یان وڵاتی جیهانی نمایش بووه. ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌ییه به‌رهه‌می ته‌له‌فیزیۆنی پارێزگای ئیلامه.
له‌م فیلمه‌دا ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه به‌شداریان هه‌بووه: سادق ڕه‌زانیا، عه‌بدی ئه‌هه‌نگساز، حه‌بیبوڵا حه‌یده‌ریان، مه‌حموود مه‌نسوری و هادی که‌ریمی.