نیسان 27, 2017 21:16 Asia/Tehran
  • کوردستان بووبە جێگری پالەوانانی ڕکابەری ڕاکردن و مەیدانی تازەلاوانی کچانی وڵات

تیمی کوردستان لە کۆتایی ڕکابەریەکانی ڕاکردن و مەیدانی تازەلاوانی ناوچەیی کچانی وڵات کەلە هەمەدان بەڕێوە چوو توانی بە دەسخستنی ٤ میدالیای زێرو ٣ زێوو ١ برۆنز پالەوانی ئەم ڕکابەریانە بە ناوی خۆی تۆمار بکات .

بە گویرەی ڕاپۆرتی کۆرد پریس  پێشبڕکێکانی ڕاکردن و مەیدانی تازە لاوانی کچانی وڵات لە رۆژانی ٤ و ٥ بانەمەڕ بە میوانداریەتی پارێزگای هەمەدان بەرێوە چوو.

 ئەم پێشبرکییانە لە ئاست ٦ ناوچەی  وڵات بەڕێوە دەچێت و ڕاکەران لە لقەکانی١٠٠ ، ٤٠٠ ، ١٥٠٠ مەتر ، ١٠٠ مەتری بە لەمپەر ، ڕم هاویشتن ، دیسک هاویشتن ، بازدانی بەمەودا و بازدان لەبەرزایی پێکەوە ململانێ دەکەن . لە کۆتایی پیشبڕکێکان "دڵنیا بیگۆم جانی" ڕاکەری کوردستانی لە لقەکانی ١٠٠ و ٤٠٠ مەتر دوو میدالیای زێری دەست خست ، گۆڵابەتوون زارعی لە ١٠٠ مەتری بە لەمپەر و بازدانی بەمەودا چووە سەر سەکۆی یەکەم و دوو میدالیای زێری دەمڵ کرد . هەروەها "عەسەل مەحمودی" لە ١٠٠ مەتری بە لەمپەر ، سەدەف ئاقاجانی لە ٤٠٠ مەتر و ئارینا نیکخواە لە بەشی هاویشتنی نەیزە ٣ میدالیای زیویان دەستخستووە و هەستی سەمەری ڕاکەری تیمی کوردستان یش لە برگەی ١٥٠٠ مەتر میدالیای بۆرۆنزی  دەست خستووە . تیمی کوردستان بە سەرپەرەشتی و ڕاهێنەری پەرەستوو ئەحمەدی بە دەستخستنی ٤ زێر ، ٣ زیو ویەک برۆنز جێگری پالەوانی  پێشبرکێکانی ڕاکردن و مەیدانی تازە لاوانی ناوچەیی کچان ی وڵات دەستبخات . شایانی باسە ، لە هەر ناوچە پلە  کانی یەکەم و دووهەم بەرێدەکرێن بۆ پێشبرکێکانی ڕاکەرانی تازە لاو کە پووشپەڕی ئەمساڵ لە تاران دا بەڕێوە دەچێت .