حوزه‌یران 22, 2017 11:33 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی فیلمە ئێرانییەکان لە فستیڤاڵەکانی فیلمی ڕووسیاو پورتوگال

فیلمێکی ئێرانی بەشداری فستیڤاڵی فیلمی ڕووسیاو دوو فیلمی دیکەی ئێرانیش لەفستیڤاڵی فیلمی پورتوگالن.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، فیلمی دێکۆمێنتی ئێرانی "نور، سێبەر، ژیان"گەیشتە سێزدەیەمین فستیڤاڵی جیهانیی فیلمی کازانی ڕووسیا.

سێزدەهەمین فستیڤاڵی فیلمی موسڵمانی کازان لە پێنج هەتا یازدەی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەشاری کازان، ناوەندی کۆماریی خودموختاری تاتارستانی ڕووسیا بەڕێوە دەچێ.

ئەو فستیڤاڵە، فیلم گەلی وڵاتانی ئەندامی گرووپی ئاسۆی ستراتژیکی ڕووسیا-جیهانی ئیسلام بریتی لە؛ بیست و یەک وڵات لەوان ئێران، پێشان دەدات.

کورتەفیلمی ئێرانی"بیرەوەرییە خەوشاوەکانی دەریاچەیەک" و فیلمی ئەنیمەیشنی"کچۆڵەی نێو چەقەڵان" یش لە فستیڤاڵی جیهانیی فێستی وڵاتی پورتوگال پێشان دەدرێن. ئەو دوو فیلمە ئێرانییە لە١٩ هەتا٢٦ی ژۆئەنی ئەمساڵ لە پورتوگال دەچنە سەرپەردەی سینەما.

فستیڤاڵی فیلمی فێستی پورتوگال ساڵانە میوانداری سینەماکاران و دەرهێنەرانی سەرانسەری جیهانە.

سەرپەیڤ