حوزه‌یران 23, 2017 10:36 Asia/Tehran
  • 
وەزیری وزە: بەنداوی سەردەشت ئاوگیری کرا

ئاو گیری بەنداوی سەردەشت ڕۆژی پێنج شەممە (١ی پووشپەڕ )بە ئامادە بوون و ڕاگەیاندنی وەزیری وزە دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمی پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، حەمید چیت چیان ئەوڕۆ پێنجشەممە لە رێوڕەسمی کردنەوەی سیستەمی زێڕاوی سەردەشت وتی: هێڵێ گواستنەوەی ئاو لە بەنداوی سەردەشتەوە بۆ شاری سەردەشت ١٠٠ لە سەد جێبەجێ کراوە و پاڵاوتنخانەی زێڕاوی ئەو شارەش ٦٠ لە سەد ئامادە بووە و تا کۆتایی مانگی خەرمامانی ئەوساڵ ئەو پاڵاوتنخانەیە دەچێتە قۆناغی کردنەوە و کەڵک لێوەرگرتن خەڵک لێ بەهرەمەند دەبن.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە پرۆسی دروست کردنی بەنداوی سەردەشت دا و وتی کە لە ئێستادا ئەو پرۆژەیە کۆتایی پێهاتووە کە ئەوڕۆ ئاوگیری دەکرێت و ساڵانە ١٥٠ مێگاوات کارەبا لەو بەنداوە بەرهەم دێت.

چیت چیان زیادیشی کرد: بەنداوی سەردەشت ئاوی خواردنەوە شارستانەکانی سەردەشت و ڕەبەت دابین دەکات و هەروەها ئاوی پێویستی بەشی کشت و کاڵی ناوچەکەش لەو بەنداوەوە دابین دەبێت.

وەزیری وزە و شاندی هاورێی بە مەبەستی کردنەوە سیستەی زێڕاوی سەردەشت بەیانی ڕۆژی پێنجشەمە سەردانی ئەو شارە سنوورییەیان کرد.