ئاب 16, 2017 17:13 Asia/Tehran
  • پاڵنگان، گوندێکی گەشتیاری سەرەنج ڕاکێشە
    پاڵنگان، گوندێکی گەشتیاری سەرەنج ڕاکێشە

گوندی پاڵنگان یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی پارێزگای کورستان کە لە شارستانی کامیاراندا هەڵکەوتووە.

پاڵنگان گوندێکی جوانە بە خانووی پلیکانی؛ ئاواییەک کە ساکاری خەڵکەکەی و میهرەبانییان هەر گەشتیارێک بەرەو لایان رادەکێشێت.
پاڵنگان لە ناوچەی ژاوەروو لە ڕۆژئاوای کامیاراندایە و لە هەڵدێرێک بەناوی تەنگیوەر، وەکوو خەڵکەکەی دەڵێن پێشینەیێکی دوورودرێژی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ پیش گەیشتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ناوچەکە.

نژیارڤانی پلیکان ئاسای گوندی پاڵنگان

سەبارەت بە مانای ناوەکەی دوو بۆچوون لە ئارادایە کە لەیەکەم بۆچووندا دەڵێن پاڵنگان سەرەتا پەڵەنگان بووە بە مانای ژینگەی پڵینگ و دووەم بۆچوونەکەش ئەوەیە کە پاڵ بە مانای شوێنی پاڵدانەوەیە و بە هۆی ئەوەی کە لە لێژاییدا هەڵکەوتووە بە پاڵنگان ناوبانگی دەرکردووە.

ڕووباری تەنگیوەر

پاڵنگان یەکێکە لە 7 گوندە گەشتیارییەکەی پارێزگای کوردستان کە کانیاو و تاڤگە جوانەکانی بیانوویێکی باشن بۆ سەردانی ئەم ناوچە هەرە جوان و نەناسراوەیە. ئاسەواری فەرهەنگ و مێژوو لە پاڵنگاندا وای کردووە کە ئەم گوندە بە ژومارەی 31221 لە پێڕستی شوێنەوارە نیشتمانییەکاندا تۆمار بکرێت.

ڕێوڕەسمی پێشوازی کردن لە نەورۆز لە ئاوایی پاڵنگان

ڕووباری تەنگیوەر کە زۆربەی ئاوەکەی لەو کانیاو و چاوگانەی وا لە مەودای 700 بۆ 800 مەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاواییەکەدا هەڵکەوتوون دابین دەبێت لە نێوەڕاستی گوندەکەدا تێپەڕ دەبێت و ئەوێی کردووەتە دوو بەشەوە. ئاوەکەی ئەم ڕووبارە پاش تێپەڕین لە نێو گوندەکە، لە مەودای 120 مەتری ڕۆژئاوای پاڵنگاندا دەڕژێتە نێو ڕووباری پڕئاوی سیروانەوە.

قەڵای پاڵنگان

قەڵای پاڵنگان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەم ئاواییە دیرۆکییە کە لە مەودای 800 مەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی دۆڵی تەنگیوەرو لە شوێنە کانیاوە پڕئاوەکاندا هەڵکەوتووە و هێشتاکە ئاسەواری ژوور و پردە کۆنەکانی لێ دیارە.

 

ئەم قەڵایە ماوەیێکی زۆر شوێنی نیشتەجێ بوونی ئاغا و سەرانی هۆزی کەلهوڕ بووە و دواتریش خانەدان و ماڵباتی بەناوبانگی ئەردەڵان ئەوێیان خستووەتە پاڵ هەرێمی بن ڕکێفی خۆیانەوە.
کلیپێکی سەرەنج ڕاکێش لە شوێنە جوانەکانی پاڵنگان:

 

 

 

سەرپەیڤ