تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 12:54 Asia/Tehran
  • تیمی بەلەموانی روئینگی ژنانی ئێران پلەی سێیەمی بەدەست هێنا

تیمی روئینگی چوار کەسیی ژنانی ئێران لە ڕکابەرییەکانی روئینگی پاڵەوانەتی لاوان و هەڵبژاردنیی ئۆلەمپیک، لەسەر سەکۆی سێیەمدا ڕاوەستا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، رکابەرییەکانی روئینگی پاڵەوانەتی لاوان و هەڵبژاردنیی ئۆلەمپیکی لاوان لە یانزەی ئۆکتۆبری ئەمساڵ بەمیوانداریی سەنگاپور دەس پێ بووە.

تیمی روئینگی دوو کەسیی جووت بێڵی پیاوانی ئێرانیش لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانەتی لاوان و هەڵبژاردنیی ئۆلەمپیکی لاوان ، میدالیای زێڕی بەدەست هێناوە.

هانییە بیداد ئەندامی تیمی روئینگی ژنانی ئێرانیش لە ڕکابەرییەکانی روئینگی تاکیی پاڵەوانەتی لاوان و هەڵبژاردنیی ئۆلەمپیکی لاوان بە بەدەست هێنانی میدالیای بڕۆنز، یەکەمجار بەرکەوتی ئۆلەمپیکی لاوانی سەنگاپوری بەدەست هێنا.

یارییەکانی ئۆلەمپیکی٢٠١٨ی لاوان، لە بوینس ئایرسی ئەرژەنتین بەڕێوە دەچێ.

بەلەموانانی ئێرانی ئەمڕۆ شەممەو لەدوا ڕۆژی ڕکابەرییەکانی روئینگی پاڵەوانەتی لاوان و هەڵبژاردنیی ئۆلەمپیک لە دوو ماددەی فیناڵی A و دوو ماددەی فیناڵیB لەگەڵ خەنیمانیان دەکەونە ململانێ. لە ڕکابەرییانەدا تیمی نیشتمانی روئینگی لاوانی ئێران بەشەش یاریزان لەبەشی ژنان و حەوت یاریزان لە بەشی پیاوان بەشدار بووە.