شارام نازری له بەرهەمێکی نوێی ڕوونوێنی کرد
ئاهەنگی ڕوونوێنی کردن له بەزهەمی نوێی "عاشق کێیه" کاری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کوردی، شارام نازری له تاران بەڕێوە چوو.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی کردن له کاستی نوێی "عاشق کێیه" کاری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کوردی، شاران نازری له تاران بڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه میوانه به‌شدار بووه‌کان بۆ ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک به بێده‌نگی به پێوه ڕاوستان تاکوو ڕێزیان له قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌کانی کرماشان گرتبێت.
شارام نازری له میانه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: زۆر سه‌خته له‌م ڕۆژه‌دا بتوانم قسه‌ی زۆر بکه‌م، چون به‌ڕاستی هه‌موومان تازیه‌تباری قوربانییه‌کانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشانین. به‌ڕاستی له بیستنی هه‌واڵی بومه‌له‌رزه له کرماشان دڵگران بووم و چه‌ند جوانه ئه‌م کورده شیرین و نه‌به‌رده ده‌ستیان به فه‌رهه‌نگی خۆیانه‌وه گرتووه، هه‌موو خه‌ڵکی ئێران باشن و ئازیزن، به‌ڵام هه‌مووان باش ده‌زانین که کورده‌کان چه‌ند پێشمه‌رگ و گیان فیدان.
ئه‌و وتیشی: کورده‌کان هه‌موو جۆره مه‌رگێکیان چشتووه، وه‌ک بۆردمانی کیمیایی و ئێسته‌ش بومه‌له‌رزه، ئێسته‌ش ئه‌م به‌ڵا ئاسمانییه بۆیان گه‌یشتووه که زۆر ئازاربه‌خشه.
نازری سه‌باره‌ت به ڕێوڕه‌سمه‌که وتی: به هاوڕێیان وتم با به‌رنامه‌که هه‌ڵبشه‌وێنینه‌وه، به‌لام ئه‌وان وتیان ره‌نگه هه‌ر ئه‌م کاسته بتوانێت ببێته هیوایه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان، که‌واته من داوا له هه‌موو ئێوه‌ی ئازیز ده‌که‌م با پێکه‌وه یه‌ک خوله‌ک به بێ ده‌نگی به پاوه ڕابوه‌ستین و ڕێز له قوربانیانه و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که بگرین.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: گۆرانی خوێندن ته‌نیا ده‌نگی خۆش نییه، به‌ڵکو ئه‌ندێشه و بیری به‌هێز و قووڵیشی پێویسته، من له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م زۆربه‌ی کاره‌کانی ئه‌مڕۆمان بازاڕین و دواتر له بیر ده‌چنه‌وه به‌ڵام گۆرانی و ئاواز هه‌یه که بۆ ماوه‌ی ۴۰ ساڵه به‌رده‌وام خه‌ڵک گوێی ده‌گرن و ئه‌مانه نه‌مرن و هه‌رگیز تیاناچن، به داخه‌وه ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌م جۆره کارانه‌مان زۆر که‌مه.